دەربارەی نەخشینە

لە ژیانی ڕۆژانەماندا زۆر ترین کات پێویسمان بە چەقۆ دەبێت .
هەر لە سەرەتای دروست بونی مرۆڤەوە چەقۆ وەک ئامێرێکی پێویست ناسێنراوە سەرەتا لە بەردو ئێسقان و دواتر لەکانزا وەک مس و ئەلەمنیۆم دروست کراوە .

کۆتا کانزا کە چەقۆی لێ دروست دەکرێت کاربۆن ستیلە چونکە تەواوی ئەو تایبەت مەندیانەی لەم کانزایەدا هەیە بەسە بۆ ئەوەی چەقۆیەکی زۆر باشی لێ دروست بکرێت .

بۆیە چەقۆکانی کارگەی نەخشینە لەکاربۆن ستیل دروست دەکرێت چونکە دژە ژەنگەو زۆر درەنگ کول ئەبێتو بە ئاسنی تیژ ئەکرێتەوە .

دەربارەی ئێمە

وەک یەکەم کارگەی دروست کردنی چەقۆ لە کوردستان کاری دروست کردنی چەقۆمان دەست پێ کردوە .
هەرچەندە بازاڕەکانی کوردستان چەندین جۆر چەقۆ بە نرخی جۆراو جۆر پڕ کراون بەڵام چوقۆی دەستی چێشلێنەرو گۆشت فرۆشەکان
هەموویان لە دەرەوەی وڵات هاوردە کراون .
تائێستا هیچ کەسێک لە کوردستان نەیتوانیوە
وەک براندێکی کوردی پێویستی بەکارهێنەران
بۆ چەقۆ پڕ بکاتەوە .
بەڵام ئێمە توانیومانە بەڕادەیەکی بەرچاو پێویستی خەڵک بۆ چەقۆ لە چەند جۆرێک
دەستەبەر بکەین .
بەو هیوایەی لە داهاتودا بتوانین ببینە جێگەی ڕەزامەندی بەکارهێنەران لە تەواوی کوردستان چیتر بۆ چەقۆیەکی باشو کواڵیتی پەنا بۆ هاوردە کردن نەدرێت لە دەرەوەی وڵات .

0 +
بەرهەمەكانمان
0 +
چەقۆكانمان
0 +
چێشتخانەكان
0 +
قەصابخانەكان